Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 58

فَلَنَأۡتِيَنَّكَ بِسِحۡرٖ مِّثۡلِهِۦ فَٱجۡعَلۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكَ مَوۡعِدٗا لَّا نُخۡلِفُهُۥ نَحۡنُ وَلَآ أَنتَ مَكَانٗا سُوٗى ٥٨
[ فَلَنَأْتِيَنَّكَ بِسِحْرٍ مِثْلِهِ ] وتی: تۆ سیحرت هه‌یه‌ ئێمه‌ش ساحیرمان هه‌یه‌و سیحرێكی هاوشێوه‌ی سیحره‌كه‌ی تۆ دێنین [ فَاجْعَلْ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ مَوْعِدًا ] مه‌وعیدو كاتێكی دیاریكراو دابنێ له‌ نێوان هه‌ردووكماندا [ لَا نُخْلِفُهُ نَحْنُ وَلَا أَنْتَ ] نه‌ ئێمه‌و نه‌ تۆش وه‌عده‌ خیلاف نه‌كه‌ین و له‌ كاتی خۆیدا ئاماده‌ بین [ مَكَانًا سُوًى (٥٨) ] وه‌ له‌ شوێنێكی ڕێكدا كه‌ هه‌موو شتێك له‌ خه‌ڵكى دیار بێت، یان مام ناوه‌ند له‌ نێوان هه‌ردوو لاماندابێت.