Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 99

كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ مَا قَدۡ سَبَقَۚ وَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكۡرٗا ٩٩
[ كَذَلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ مَا قَدْ سَبَقَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌م شێوازه‌ چیرۆك و به‌سه‌رهات و هه‌واڵی پێشینه‌ت بۆ ئه‌گێڕینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوویداوه‌ له‌ ئوممه‌تانی پێشتر بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ دڵدانه‌وه‌یه‌ك بۆت [ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِنْ لَدُنَّا ذِكْرًا (٩٩) ] وه‌ به‌ دڵنیایى ئێمه‌ له‌ لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ ئه‌و زیكره‌مان پێ به‌خشیوویت كه‌ قورئانی پیرۆزه‌.