Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 109

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ ءَاذَنتُكُمۡ عَلَىٰ سَوَآءٖۖ وَإِنۡ أَدۡرِيٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٞ مَّا تُوعَدُونَ ١٠٩
[ فَإِنْ تَوَلَّوْا ] ئەگەر پشتیان هەڵكرد لە ئیسلام و باوەڕیان نەهێنا [ فَقُلْ آذَنْتُكُمْ عَلَى سَوَاءٍ ] ئەوە پێیان بڵێ من ئاگادارم كردنەوە بە یەكسانی كەسم لێ بێبەش نەكردووە لە هەندێكی بشارمەوە بەڵكو بە هەمووتانم ڕاگەیاندووە، یاخود پێم راگەیاندن كە چۆن ئێَوە لە من بەرین منیش لە ئێوە بەریم، چۆن ئێوە جەنگى من دەكەن منیش جەنگى ئێوە دەكەم [ وَإِنْ أَدْرِي أَقَرِيبٌ أَمْ بَعِيدٌ مَا تُوعَدُونَ (١٠٩) ] وە من نازانم ئەوەی كە هەڕەشەتان پێكراوە لە سەركەوتنی ئیسلام و دۆڕاندنی ئێوە بەم نزیكانە جێبەجێ ئەبێ یان دوورە، یاخود لە ڕۆژی قیامەت ئێوە سزای خۆتان وەرئەگرن یان لە دونیا سزا دەدرێن .