Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 19

وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَنۡ عِندَهُۥ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسۡتَحۡسِرُونَ ١٩
هەندێك لە سیفاتى فریشتەكان [ وَلَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وە هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوی هەیە هەمووی بەتەنها موڵك و بەندەی خوای گەورەیە [ وَمَنْ عِنْدَهُ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ ] وە ئەوانەیشی لەلای خوای گەورەن لە فریشتە بەڕێزەكان خۆیان بە گەورە نازانن لە پەرستنی خوای گەورە [ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ (١٩) ] وە ماندوو بێزار نابن لە عیبادەتی خواى گەورە .