Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 24

أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡۖ هَٰذَا ذِكۡرُ مَن مَّعِيَ وَذِكۡرُ مَن قَبۡلِيۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡحَقَّۖ فَهُم مُّعۡرِضُونَ ٢٤
[ أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً ] ئایا جگە لە خوای گەورە بۆ خۆیان كۆمەڵێك خوایان بڕیار داوە كە ئەیپەرستن [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: بەڵگە بێنن لەسەر ئەوەی كە ئەمانە خوان [ هَذَا ذِكْرُ مَنْ مَعِيَ ] ئەم وەحی و قورئانە كە بۆ من هاتووە زیكرو پەندو ئامۆژگارییە بۆ موسڵمانان [ وَذِكْرُ مَنْ قَبْلِي ] وە كتێبەكانی پێشتریش لە تەورات و ئینجیل زیكرو پەندو ئامۆژگاری بووە بۆ ئوممەتانى تر جا بزانن ئایا لە كامیان شەریك بۆ خوا دانراوەو باسى جگە لە خواى گەورەى تیادا كراوە [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ ] تەنها باسى یەكخواپەرستیان تیادا كراوە بەڵكو زۆربەیان نەزانن وە حەق ناناسن وە حەق نازانن [ فَهُمْ مُعْرِضُونَ (٢٤) ] وە ئەوان پشت ئەكەن لە حەق و لە وەرگرتنی حەق و شوێنكەوتنی پێغەمبەرەكەی خوا صلى الله علیه وسلم .