Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 29

۞ وَمَن يَقُلۡ مِنۡهُمۡ إِنِّيٓ إِلَٰهٞ مِّن دُونِهِۦ فَذَٰلِكَ نَجۡزِيهِ جَهَنَّمَۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلظَّٰلِمِينَ ٢٩
[ وَمَنْ يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّي إِلَهٌ مِنْ دُونِهِ فَذَلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ ] وە ئەگەر هەر فریشتەیەكیش بڵێت: جگە لە خوای گەورە من خوام ئەوە سزای ئەدەین بە ئاگری دۆزەخ (هەرچەندە هیچ فریشتەیەك واى نەوتووە بەڵام ئەگەر خواى گەورە سزاى ئەو فریشتە بەڕێزانە بدات كە بەردەوام عیبادەتى دەكەن چۆن سزاى مرۆڤ نادات كە قسەى وا بكەن؟!) [ كَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (٢٩) ] بەم شێوازە سزای هەموو هاوبەشبڕیاردەران و ستەمكاران ئەدەینەوە .