Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 3

لَاهِيَةٗ قُلُوبُهُمۡۗ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّجۡوَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ هَلۡ هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡۖ أَفَتَأۡتُونَ ٱلسِّحۡرَ وَأَنتُمۡ تُبۡصِرُونَ ٣
[ لَاهِيَةً قُلُوبُهُمْ ] دڵیشیان بێئاگایەو ئاوڕی لێ نادەنەوە [ وَأَسَرُّوا النَّجْوَى الَّذِينَ ظَلَمُوا هَلْ هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] وە ستەمكاران قسەو چپە چپی نهێنی خۆیان شاردەوەو بە شاراوەیی وتیان: ئەم محمدە صلى الله علیه وسلم هیچ شتێك نییە تەنها مرۆڤێكە وەكو ئێوە ئەخوات و ئەخواتەوەو ژن دێنێت و ئەمرێت چۆن ئەبێ ئەمە پێغەمبەر بێت؟! [ أَفَتَأْتُونَ السِّحْرَ وَأَنْتُمْ تُبْصِرُونَ (٣) ] وە وتیان ئەمەی كە محمد صلى الله علیه وسلم هێناویەتی سیحرە، ئێوە چۆن شوێنی سیحر ئەكەون لە كاتێكدا كە خۆتان ئەیبینن .