[ وَإِذَا رَآكَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا ] وە كاتێك كە كافران ئەتبینن گاڵتەت پێ ئەكەن [ أَهَذَا الَّذِي يَذْكُرُ آلِهَتَكُمْ وَهُمْ بِذِكْرِ الرَّحْمَنِ هُمْ كَافِرُونَ (٣٦) ] ئەڵێن: ئا ئەمەیە كە تانەو تەشەر لە خواكانی ئێوە ئەدات لە كاتێكدا ئەوان خۆیان بێباوەڕن بە خوای گەورەو بە رەحمان و گاڵتە بە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەكەن .