[ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَنْ وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَنْ ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (٣٩) ] ئەگەر كافران بیانزانیایەو یەقینیان هەبوایە كە قیامەت دێت ئەو كاتە ئەبوایە وازیان بهێنایە لەم داواكاریەو پەلەى هاتنى سزایان نەكردایە، چونكە كاتێك كە ئاگری دۆزەخ دەیانگرێتەوە ناتوانن لە ڕوو و پشتی خۆیان ئاگرەكە لادەن چونكە لە هەموو لایەكەوە دەیانگرێتەوە، وە كەسێكیش نییە كە سەریان بخات و لە ئاگرى دۆزەخ رزگاریان بكات .