Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 47

وَنَضَعُ ٱلۡمَوَٰزِينَ ٱلۡقِسۡطَ لِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٍ أَتَيۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ ٤٧
لە رۆژى قیامەت تەرازوى دادپەروەرى دادەنرێت [ وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وە لە ڕۆژی قیامەتدا تەرازووی دادپەروەرى دائەنێین بۆ كێشانی كردەوەكانی مرۆڤ (یەك تەرازووە بەڵام بە كۆ باسكراوە چونكە كردەوەى سەرجەم خەڵكى پێ دەكێشرێت و كردەوەكان زۆرو جۆراوجۆرن، وە مرۆڤەكان و كردەوەكانیان و پەڕاوەكانیشیانى پێ دەكێشرێت) [ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ] وە هیچ كەسێك ستەم و زوڵمی لێ ناكرێت [ وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ] وە ئەگەر بە ئەندازەی گەردێكی بچووك لە تۆوی دانەوێڵەیەك بێت ئەوەندە كردەوەی كەمی كردبێ ئەیهێنین و هیچی نافەوتێ و ئامادەی ئەكەین بۆ ئەوەی پاداشت یان سزای بدەینەوە لەسەری [ وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ (٤٧) ] وە بەسە كە ئێمە حساب و لێپرسینەوە بكەین لەبەر وردەكاریمان كە هیچ شتێكمان لێ ون نابێت و نافەوتێ .