Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 63

قَالَ بَلۡ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمۡ هَٰذَا فَسۡـَٔلُوهُمۡ إِن كَانُواْ يَنطِقُونَ ٦٣
[ قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا ] فەرمووی: بەڵكو خوایە گەورەكەیان بتە گەورەكەیان وای لێ كردوون و هەموویانی شكاندووە (ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم تەنها سێ جار ناراستى وتووە: دوانیان لەبەر خوا: كە وتى: نەخۆشم، وە وتى بتە گەورەكە ئەوانى ترى شكاندووە، وە كە بە پاشا ستەمكارەكەى وت سارا خۆشكمە كە خێزانى بوو مەبەستى خوشكمە لە دیندا بۆ ئەوەى پاشا دەستدرێژى نەكاتە سەرى، لەبەر ئەم سێ قسەیە لە رۆژى قیامەتدا پۆزش دێنێتەوەو ناتوانێت شەفاعەتى هەرە گەورە بكات) [ فَاسْأَلُوهُمْ إِنْ كَانُوا يَنْطِقُونَ (٦٣) ] دەی پرسیاری لێ بكەن ئەگەر ئەتوانێ وەڵامتان بداتەوەو قسە ئەكات.