Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 78

وَدَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ إِذۡ يَحۡكُمَانِ فِي ٱلۡحَرۡثِ إِذۡ نَفَشَتۡ فِيهِ غَنَمُ ٱلۡقَوۡمِ وَكُنَّا لِحُكۡمِهِمۡ شَٰهِدِينَ ٧٨
سولەیمان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم تێگەیشتووتر بوو [ وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ ] وە داودو سولەیمان پێغەمبەر (سەڵات و سەلامی خوای گەورەیان لێ بێت) كاتێك بڕیاریاندا سەبارەت بە كشتوكاڵ و كێڵگەیەك [ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ ] كاتێك كە بەشەو مەڕی كەسانێك چووە ناو كێڵگەو زەرعاتی كەسانێكی ترەوەو خواردیان و لەناویان برد [ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ (٧٨) ] وە ئێمەش ئاگاداری بڕیاردانی ئەوان بووین .