[ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَى ] ئێمەیش وەڵاممان دایەوە وە یەحیامان صلى الله علیه وسلم پێ بەخشی [ وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ ] وە خێزانەكەیشیمان چاك كرد كە نەزۆك بوو وامان لێ كرد كە منداڵی ببێ [ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ ] بە دڵنیایى ئەم پێغەمبەرانە دەستپێشخەریان ئەكرد لە كردەوەی چاكدا [ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا ] وە لێماندەپاڕانەوەو عیبادەتی ئێمەیان ئەكردو ڕەغبەتیان هەبوو لە خێرو چاكە، وە لە شەڕو خراپە خۆیان پاراستووە، یاخود بە ڕەغبەتی بەهەشتەوەو لە ترسی دۆزەخدا عیبادەتی ئێمەیان كردووە [ وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ (٩٠) ] وە بۆ ئێمە ملكەچ و باوەڕدار بوونە .