چەند دیمەنێكى ترسناكى رۆژى قیامەت
[ وَاقْتَرَبَ الْوَعْدُ الْحَقُّ ] بەڵێنی حەقی خوای گەورە نزیك بۆتەوە كاتێك كە (یەئجوج و مەئجوج) دەرئەكەوێ ئەوە نیشانەی قیامەتە، واتە: قیامەت نزیكە [ فَإِذَا هِيَ شَاخِصَةٌ أَبْصَارُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئا لەو كاتەدا لە ڕۆژی قیامەتدا چاوی كافران ئەبڵەق بووە كاتێك كە سەختی ئەو دیمەنانە ئەبینن [ يَا وَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَذَا ] ئەڵێن: هاوار بۆ خۆمان بەڕاستی ئێمە لە دونیادا بێئاگا بووین لەم ڕۆژە كە ڕۆژی قیامەتە [ بَلْ كُنَّا ظَالِمِينَ (٩٧) ] بەڵكو ئێمە ستەمكار بووین ستەممان لە خۆمان كرد كە خۆمان بێئاگا كرد لەم ڕۆژە .