Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 1

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡۚ إِنَّ زَلۡزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَيۡءٌ عَظِيمٞ ١
سووڕه‌تی (حه‌ج) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٥٢-٥٥) نه‌بێت كه‌ مه‌ككى یه‌و (٧٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێن به‌وه‌ى كه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و هه‌ر شتێك حه‌رام بێت خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ (١) ] به‌ دڵنیایى هه‌ژاندنی ڕۆژی قیامه‌ت یه‌كجار گه‌وره‌یه‌، كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت دێت دونیا ئه‌هه‌ژێت.