Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 22

كُلَّمَآ أَرَادُوٓاْ أَن يَخۡرُجُواْ مِنۡهَا مِنۡ غَمٍّ أُعِيدُواْ فِيهَا وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ٢٢
[ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا فِيهَا ] هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و سزاى ئاگری دۆزه‌خه‌ له‌ دۆزه‌خدا ده‌رچن و ئه‌یانه‌وێ به‌ره‌و ده‌رگاكه‌ بێن فریشته‌كان ئه‌یانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ به‌ لێدان به‌و چه‌كوشه‌ ئاسنه‌، یاخود بێئومێد بوونه‌ له‌ ده‌رچوون له‌ دۆزه‌خ و ده‌ست و پێیان كۆت و زنجیر كراوه‌ به‌ڵام گڕو بڵێسه‌ى ئاگره‌كه‌یه‌ به‌رزیان ده‌كاته‌وه‌و چه‌كوشه‌ لێیان ده‌دات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (٢٢) ] وه‌ پێیان ئه‌ڵێن: ده‌ی بچێژن سزایه‌ك كه‌ سزاكه‌تان سووتێنه‌ره‌و ئه‌بێ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا بسووتێن.