[ وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ ] دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - له دروست كردنی كه‌عبه بووه‌وه جبریل هات بۆ لای فه‌رمووی: بانگی خه‌ڵكى بكه با بێن بۆ حه‌ج، كه بانگی كرد خه‌ڵكی به پێ و له‌سه‌ر هه‌موو حوشترێكی لاواز كه دووری ڕێگاو سه‌فه‌ر ماندووی كردووه دێن بۆ حه‌ج كردن [ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ (٢٧) ] له هه‌موو ڕێگایه‌كی دووره‌وه خه‌ڵكى دێت بۆ حه‌ج كردن.