Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 29

ثُمَّ لۡيَقۡضُواْ تَفَثَهُمۡ وَلۡيُوفُواْ نُذُورَهُمۡ وَلۡيَطَّوَّفُواْ بِٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ ٢٩
[ ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ ] پاشان دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئیحرامیان شكاند ئه‌و پیسیه‌ی كه‌ پێیانه‌وه‌یه‌ له‌ قژو نینۆك درێژی و ئه‌و شتانه‌ ئه‌توانن بیكه‌ن [ وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ ] وه‌ ئه‌وه‌ى نه‌زری كردبوو با نه‌زره‌كانیشیان جێبه‌جێ بكه‌ن [ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ (٢٩) ] وه‌ با ته‌واف بكه‌ن به‌ ده‌وری ئه‌و ماڵه‌ ئازادكراوه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئازادی كردووه‌ له‌وه‌ی كه‌ هیچ زاڵمێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، یاخود له‌و ماڵه‌ پیرۆزو به‌ڕێزه‌.