[ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه یادی خوای گه‌وره‌و ناوی خوای گه‌وره‌یان له‌لا بهێنی دڵیان دێته ترس و ئه‌ترسێت و ئه‌له‌رزێت [ وَالصَّابِرِينَ عَلَى مَا أَصَابَهُمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئارامگرن له كاتێك كه هه‌ر به‌ڵاو ناخۆشی و موسیبه‌تێك تووشیان بێت [ وَالْمُقِيمِي الصَّلَاةِ ] وه ئه‌وانه‌ی كه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣٥) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه پێمان به‌خشیوون ئه‌وانیش له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن.