Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 41

ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُواْ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَنَهَوۡاْ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ ٤١
[ الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر جێگیرو جێنشینیان بكه‌ین له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویداو ده‌سه‌ڵاتیان پێ بده‌ین [ أَقَامُوا الصَّلَاةَ ] نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن [ وَآتَوُا الزَّكَاةَ ] وه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ ] وه‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌ ئه‌كه‌ن [ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه‌ ڕێگری له‌ خراپه‌ ئه‌كه‌ن، (پێویسته‌ فه‌رمانڕه‌وایان و كاربه‌ده‌ستان ئه‌م سیفاته‌ جوانانه‌یان هه‌بێت) [ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ (٤١) ] وه‌ سه‌ره‌نجامی هه‌موو كاره‌كانیش بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و خواى گه‌وره‌ پاداشتیان ده‌داته‌وه.