[ وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره‌داو ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه پاشان كوژراون له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ أَوْ مَاتُوا ] یاخود له ڕێگا مردوونه [ لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللَّهُ رِزْقًا حَسَنًا ] ئه‌مانه خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزیه‌كی باشیان پێ ئه‌دات له به‌هه‌شتدا [ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (٥٨) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره باشترین ڕۆزیده‌ره‌و به‌بێ حساب و ژماره ڕزق و ڕۆزیان ئه‌دات.