Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mu'minun — Ayah 33

وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَتۡرَفۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يَأۡكُلُ مِمَّا تَأۡكُلُونَ مِنۡهُ وَيَشۡرَبُ مِمَّا تَشۡرَبُونَ ٣٣
{دەسەڵاتدارە كافرەكان هانی خەڵكی دەدەن شوێنی پێغەمبەران نەكەون} [ وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَاءِ الْآخِرَةِ ] ده‌سه‌ڵاتداران له‌ قه‌ومه‌كه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕ بوون، وه‌ باوه‌ڕیان به‌ ڕۆژی دوایی نه‌بوو [ وَأَتْرَفْنَاهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه‌ له‌ ژیانی دونیادا خۆشگوزه‌رانمان كردبوون [ مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] ئه‌مانه‌ وتیان: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها مرۆڤێكه‌ وه‌كو ئێوه‌ [ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ ] ئێوه‌ چی ئه‌خۆن ئه‌ویش له‌وه‌ ئه‌خوات [ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ (٣٣) ] وه‌ ئێوه‌ له‌ چی ئه‌خۆنه‌وه‌ ئه‌ویش له‌وه‌ ئه‌خواته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر چۆن وا ئه‌بێت؟