Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mu'minun — Ayah 44

ثُمَّ أَرۡسَلۡنَا رُسُلَنَا تَتۡرَاۖ كُلَّ مَا جَآءَ أُمَّةٗ رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُۖ فَأَتۡبَعۡنَا بَعۡضَهُم بَعۡضٗا وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَۚ فَبُعۡدٗا لِّقَوۡمٖ لَّا يُؤۡمِنُونَ ٤٤
[ ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَى ] پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمان یه‌ك له‌ دوای یه‌ك نارد [ كُلَّ مَا جَاءَ أُمَّةً رَسُولُهَا كَذَّبُوهُ ] هه‌ر ئوممه‌تێك كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بچووایه‌ته‌ ناویان ئه‌وان زۆربه‌یان به‌درۆیان ئه‌زانی [ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُمْ بَعْضًا ] ئێمه‌ش یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌مان له‌ناو برد [ وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ ] وه‌ كردمانن به‌ په‌ندو عیبره‌ت كه‌ خه‌ڵكى له‌ دوای خۆیان باسیان بكات [ فَبُعْدًا لِقَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ (٤٤) ] ده‌ى قه‌ومێك كه‌ ئیمان ناهێنن دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خواو تیاچن.