[ وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ ] وه ئه‌گه‌ر حه‌ق، یان خواى گه‌وره شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وتایه‌و به‌قسه‌ى ئه‌وانى بكردایا كه ئه‌وان حه‌زیان له‌وه‌بوو شه‌ریك بۆ خوا دابنرێ ئه‌وا زه‌وی و ئاسمانه‌كان و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه هه‌مووی تێك ئه‌چوو له‌به‌ر خراپى بۆچون و هه‌واو ئاره‌زوویان [ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِذِكْرِهِمْ ] به‌ڵكو ئێمه شتێكمان بۆ هێناون كه قورئانه یادیان ئه‌خاته‌وه، یاخود ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی ئه‌وانی تیایه ئه‌گه‌ر شوێنی بكه‌ون [ فَهُمْ عَنْ ذِكْرِهِمْ مُعْرِضُونَ (٧١) ] به‌ڵام ئه‌وان پشت ئه‌كه‌ن له‌و زیكر‌و یاده‌ی خوای گه‌وره.