[ سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ] ئهڵێن: ههمووی موڵكی خوای گهورهیه [ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٨٥) ] ئهى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ كه ئهمه موڵكی خوای گهورهیه خوایهكی ئهوهنده بهدهسهڵات و تاك و تهنهایه له موڵكدا ئهی بۆ بیر ناكهنهوهو ئیمانی پێ ناهێنن و به تاك و تهنها نایپهرستن؟