Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nur — Ayah 1

سُورَةٌ أَنزَلۡنَٰهَا وَفَرَضۡنَٰهَا وَأَنزَلۡنَا فِيهَآ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖ لَّعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ ١
سووره‌تی (نور) (واته‌: رووناكى) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٦٤) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سُورَةٌ أَنْزَلْنَاهَا وَفَرَضْنَاهَا ] ئه‌م سووره‌ته‌ پیرۆزه‌مان دابه‌زاندۆته‌ خواره‌وه‌ گرنگى و بایه‌خى پێ بده‌ن، وه‌ كار كردنمان پێویست كردووه‌ له‌سه‌رتان، یاخود حه‌ڵاڵ و حه‌رام و فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌ كردن و سنوره‌كانمان تێدا دیارى كردووه‌ [ وَأَنْزَلْنَا فِيهَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وه‌ چه‌ند ئایه‌تێكی ڕوون و ئاشكرامان تیایدا دابه‌زاندووه‌ [ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (١) ] به‌ڵكو ئێوه‌ بیربكه‌نه‌وه.