Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nur — Ayah 21

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ وَمَن يَتَّبِعۡ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأۡمُرُ بِٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۚ وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنۡ أَحَدٍ أَبَدٗا وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُزَكِّي مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ٢١
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ شوێنی هه‌نگاو و نه‌خشه‌و پیلان و رێچكه‌و كرده‌وه‌ى شه‌یتان مه‌كه‌ون [ وَمَنْ يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ] چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك شوێن هه‌نگاو و گومان و پیلان و رێچكه‌ى شه‌یتان بكه‌وێت ئه‌وا به‌ دڵنیایى شه‌یتان فه‌رمان ئه‌كات به‌ به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری و تاوان [ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ ] وه‌ دیسان ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌بوایه‌، [ مَا زَكَى مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ أَبَدًا ] ئه‌وا هه‌رگیز هیچ كه‌سێكی له‌ ئێوه‌ پاك نه‌ئه‌كرده‌وه‌ له‌ تاوان [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت هه‌ر كه‌سێك پاك بكاته‌وه‌ له‌ تاوان پاكی ئه‌كاته‌وه‌ به‌ فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خۆی [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌و هه‌موو شتێك ئه‌بیستێ وه‌ زۆر زانایه‌.