Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nur — Ayah 36

فِي بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرۡفَعَ وَيُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ ٣٦
{بە بەرز راگرتنی مزگەوتەكان} [ فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَنْ تُرْفَعَ ] له‌ ماڵانێك كه‌ مزگه‌وته‌كانى ماڵی خواى گه‌وره‌ن، خوای گه‌وره‌ ئیزنی داوه‌و فه‌رمانى كردووه‌ كه‌ به‌رزو بڵند بێت و قسه‌و كرده‌وه‌ى ناشیاو و كڕین و فرۆشتن و بانگ كردن بۆ شتى ون بووى تێدا نه‌كرێت، یاخود دروست كردنه‌كه‌ی به‌رزو بڵند بگیرێ له‌ پیسی و پاك رابگیرێت و بۆنخۆش بكرێت [ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ ] وه‌ ناوی خوای گه‌وره‌ی تیا بهێنرێت به‌ بانگدان و نوێژ كردن و زیكرو قورئان خوێندن [ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ (٣٦) ] سه‌ره‌تای ڕۆژو كۆتایی ڕۆژ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ی تیادا بكرێت وه‌ نوێژی تیادا بكرێ و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ی تیادا بكرێ.