Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nur — Ayah 47

وَيَقُولُونَ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلرَّسُولِ وَأَطَعۡنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٞ مِّنۡهُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَۚ وَمَآ أُوْلَٰٓئِكَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٤٧
{هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ وَيَقُولُونَ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالرَّسُولِ ] وه‌ مونافیقان ئه‌ڵێن: ئێمه‌ش ئیمانمان به‌ خوای گه‌وره‌و به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه‌ - صلی الله علیه وسلم - [ وَأَطَعْنَا ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوامان كردووه‌ - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه‌ ته‌نها به‌ زمان نه‌ك به‌ كرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕ [ ثُمَّ يَتَوَلَّى فَرِيقٌ مِنْهُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ ] له‌ دوای ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌م مونافیقانه‌ پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن له‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یان له‌ جیهاد كردن [ وَمَا أُولَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ (٤٧) ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ڕاستی باوه‌ڕدار نین.