[ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا ] تهنها مهگهر كهسانێك له دوای ئهوه تهوبه بكهن، وه ئهو كردهوه خراپهی كردوویانه چاكى بكهنهوه [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥) ] ئهوه به دڵنیایى خوای گهوره زۆر لێخۆشبوو به بهزهییه، واته: تهوبهی ئهو كهسانهو شایهتیان قهبوڵ ئهكرێ.