[ أَفِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] ئایا ئه‌مانه دڵیان نه‌خۆشه نه‌خۆشی له دڵیان‌دا هه‌یه نه‌خۆشی گومان و دوودڵى و نیفاق [ أَمِ ارْتَابُوا ] یان له گوماندان له پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - یان له دادپه‌روه‌ری پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ أَمْ يَخَافُونَ أَنْ يَحِيفَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُ ] یاخود له‌وه ئه‌ترسێن خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نا دادپه‌روه‌ر بن له حوكم دان به‌سه‌ریاندا [ بَلْ أُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٥٠) ] شتی وا نیه به‌ڵكو ئه‌مانه خۆیان زاڵم و سته‌مكارن.