Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nur — Ayah 57

لَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَمَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُۖ وَلَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٥٧
[ لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ ] وا نه‌زانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕن خوای گه‌وره‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ ئه‌وان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ڕزگاریان ئه‌بێ له‌ سزای خوا، نه‌خێر وا نیه‌ با وا نه‌زانن، به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریاندا هه‌یه‌و سزایان ده‌دات [ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ ] وه‌ شوێنی مانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه‌ [ وَلَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٥٧) ] كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه‌ بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.