[ أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئاگادار بن به دڵنیایى هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی به ته‌نها موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ قَدْ يَعْلَمُ مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ ] خوای گه‌وره به دڵنیایى ئه‌زانێ ئێوه له چ حاڵه‌تێكدان، یان چی ئه‌كه‌ن و له‌سه‌ر چ كرده‌وه‌یه‌كن [ وَيَوْمَ يُرْجَعُونَ إِلَيْهِ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش كه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا دیسان خوای گه‌وره ئاگاداره‌و هه‌واڵتان پێ ئه‌دا به‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردووتانه [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٦٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، والله أعلم.