[ تَبَارَكَ الَّذِي إِنْ شَاءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًا مِنْ ذَلِكَ ] خوای گه‌وره خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆر‌و گه‌وره‌و به‌رده‌وام و جێگیره، ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت له‌و پێشنیارانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یكه‌ن ئه‌توانێ باشتریشت پێ بدات [ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] باخ و بێستانت پێ ببه‌خشێت كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێریدا بڕوات [ وَيَجْعَلْ لَكَ قُصُورًا (١٠) ] وه كۆشكیشت پێ بدات، ئه‌مه له دونیادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره باشتری بۆ داناویت [ بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ ] به‌ڵكو ئه‌وان باوه‌ڕیان به ڕۆژی قیامه‌ت نه‌بوو بۆیه ئه‌م قسانه‌یان ده‌كرد.