[ وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ] وه به دڵنیایى خه‌ڵكی مه‌ككه به‌سه‌ر ئه‌و دێیه‌دا تێپه‌ڕیون كه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و به‌ردبارانی كردن كه قه‌ومی لوط بوون [ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا ] كاتێك كه گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ شام ئایا شوێنه‌واریان نابینن كه چۆن خواى گه‌وره سزاى داون و له ناوى بردون به هۆى ئیمان نه‌هێنان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان وه ئێوه‌یش په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگرن [ بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا (٤٠) ] به‌ڵكو ئه‌وان به ئومێدی زیندوو بوونه‌وه نین و له زیندوو بوونه‌وه ناترسێن بۆیه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن.