Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Furqan — Ayah 45

أَلَمۡ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيۡفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوۡ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنٗا ثُمَّ جَعَلۡنَا ٱلشَّمۡسَ عَلَيۡهِ دَلِيلٗا ٤٥
{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ ] ئایا نابینی په‌روه‌ردگارت چۆن سێبه‌ری درێژ كردۆته‌وه‌ (له‌ به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ تا خۆركه‌وتن) [ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه‌ سێبه‌ره‌كه‌ى جێگیرو به‌رده‌وام ده‌كرد [ ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (٤٥) ] پاشان خۆریشمان گێڕا وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر ئه‌و سێبه‌ره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیادو كه‌م ئه‌كات به‌هۆی خۆره‌كه‌وه.