[ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه شه‌وی بۆ ئێوه وه‌كو پۆشاكێك لێكردووه كه داتانئه‌پۆشێ به تاریكیه‌كه‌ى [ وَالنَّوْمَ سُبَاتًا ] وه خه‌ویشی بۆ ئێوه داناوه تا پشووی تیا بده‌ن و له جوله بكه‌ون [ وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا (٤٧) ] وه ڕۆژیشی وا لێ كردووه كه تیایدا به ئاگا‌و به‌خه‌به‌ر بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان هه‌وڵ بده‌ن.