Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Furqan — Ayah 55

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمۡ وَلَا يَضُرُّهُمۡۗ وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا ٥٥
[ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُهُمْ ] وه‌ كافران و بێباوه‌ڕان و موشریكان عیباده‌تی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن له‌ شتان و كه‌سانێك كه‌ سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر بیانپه‌رستن [ وَلَا يَضُرُّهُمْ ] وه‌ زیانیان پێ ناگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر نه‌یانپه‌رستن و سوودو زیانیان به‌ ده‌ست نیه‌ [ وَكَانَ الْكَافِرُ عَلَى رَبِّهِ ظَهِيرًا (٥٥) ] وه‌ كافریش شوێن شه‌یتان ئه‌كه‌وێ و یارمه‌تی شه‌یتان ئه‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رپێچى خوای گه‌وره‌ بكات.