[ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ خِلْفَةً ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه شه‌و و ڕۆژی داناوه كه جێی یه‌كتری ئه‌گرنه‌وه‌و به دوای یه‌كدا دێن، یاخود لێك جیاوازن له تاریكى و روناكى و ساردى و گه‌رمى [ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يَذَّكَّرَ ] ئه‌م یادخستنه‌وه‌یه بۆ كه‌سێكه كه په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگرێ [ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا (٦٢) ] یاخود شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته گه‌ورانه.