Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ash-Shu'ara — Ayah 18

قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدٗا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ ١٨
{گفتوگۆی نێوان موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و فیرعەون} [ قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا ] كاتێك كه‌ چوون بۆ لای فیرعه‌ون و به‌ نه‌رم ونیانی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردو پێیان وت، فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی موسا ئایا به‌ منداڵی ئێمه‌ به‌خێومان نه‌كردیت و له‌ ماڵى ئێمه‌دا گه‌وره‌ نه‌بوویت له‌ كاتێكدا منداڵنی ترمان ئه‌كوشت تۆمان نه‌كوشت؟ [ وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ (١٨) ] وه‌ چه‌نده‌ها ساڵ له‌ لای ئێمه‌ مایته‌وه‌ ئێستا خۆت كردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ ئێمه‌!