[ وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ (٢١٤) ] وه خزم و كه‌سوكاره نزیكه‌كانت ئاگادار بكه‌وه، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌سوكارو خزمه نزیكه‌كانى بانگ كرد‌و كۆكرده‌وه‌و ئاگادارى كردنه‌وه له سزاى خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن، وه ئه‌م تواناى نیه هیچیان بۆ بكات له رۆژى قیامه‌ت ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ى چاكى خۆیان نه‌بێت.