Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 33

قَالُواْ نَحۡنُ أُوْلُواْ قُوَّةٖ وَأُوْلُواْ بَأۡسٖ شَدِيدٖ وَٱلۡأَمۡرُ إِلَيۡكِ فَٱنظُرِي مَاذَا تَأۡمُرِينَ ٣٣
[ قَالُوا نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ ] ڕاوێژكاران و پیاوماقوڵانیش له‌ وه‌ڵامدا وتیان: ئێمه‌ زۆر به‌هێزین له‌ ژماره‌و كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگدا [ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ ] وه‌ له‌ جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا زۆر ئازا و به‌هێزین ئه‌توانین به‌رگری له‌ خۆمان بكه‌ین [ وَالْأَمْرُ إِلَيْكِ ] به‌ڵام دوا بڕیاریش بۆ لای تۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ فَانْظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ (٣٣) ] خۆت بزانه‌ چ بڕیارێك ئه‌ده‌یت و چ فه‌رمانێك ئه‌ده‌ی ئێمه‌ گوێ ئه‌گرین و گوێڕایه‌ڵتین