Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 39

قَالَ عِفۡرِيتٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَۖ وَإِنِّي عَلَيۡهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٞ ٣٩
[ قَالَ عِفْرِيتٌ مِنَ الْجِنِّ ] له‌ناو جنه‌كاندا عفریت كه‌ جنێكی زۆر گه‌وره‌ بوو وه‌كو شاخ وابوو، وتی: [ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ تَقُومَ مِنْ مَقَامِكَ ] من ئه‌و عه‌رشه‌ گه‌وره‌یه‌ت بۆ دێنم و له‌به‌ر ده‌ستدا دای ئه‌نێم پێش ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ دانیشتوویته‌ له‌ جێی خۆت هه‌ستیته‌ پێوه‌ [ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (٣٩) ] وه‌ من بۆ هێنانی ئه‌و عه‌رشه‌ زۆر به‌هێزو ئه‌مینم و ده‌ستكاری هیچ شتێكی ناكه‌م.