Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 41

قَالَ نَكِّرُواْ لَهَا عَرۡشَهَا نَنظُرۡ أَتَهۡتَدِيٓ أَمۡ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهۡتَدُونَ ٤١
[ قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا ] سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: عه‌رشه‌كه‌ی وا لێ بكه‌ن كه‌ نه‌یناسێته‌وه‌و هه‌ندێك شتی لێ ده‌ربكه‌ن، یان هه‌ندێك شتی بۆ زیاد بكه‌ن، یان هه‌ندێك له‌ ئاڵتوونه‌كانی لێ بكه‌نه‌وه‌و ره‌نگه‌كه‌ى بگۆڕن [ نَنْظُرْ أَتَهْتَدِي ] پاشان ته‌ماشا ئه‌كه‌ین ئایا ئه‌یناسێته‌وه‌ [ أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (٤١) ] یاخود نایناسێته‌وه‌، یان ئایا هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرێت و موسڵمان ئه‌بێ یان نا.