Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 45

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ فَإِذَا هُمۡ فَرِيقَانِ يَخۡتَصِمُونَ ٤٥
{ به‌سه‌رهاتى سوله‌يمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و قه‌ومه‌كه‌ى} [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ بۆ لای قه‌ومی ثهمود صاڵح پێغه‌مبه‌رمان - صلی الله علیه وسلم - نارد كه‌ له‌ هۆزو عه‌شیره‌تی خۆیان بوو [ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ ] ئه‌ویش داوای لێ كردن ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ (٤٥) ] به‌ڵام ئه‌وان بوون به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌: كۆمه‌ڵێكی باوه‌ڕدارو كۆمه‌ڵێكی كافر، وه‌ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ئه‌كرد.