Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 49

قَالُواْ تَقَاسَمُواْ بِٱللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُۥ وَأَهۡلَهُۥ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِۦ مَا شَهِدۡنَا مَهۡلِكَ أَهۡلِهِۦ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ ٤٩
[ قَالُوا تَقَاسَمُوا بِاللَّهِ ] دواى سه‌ربڕینى وشتره‌كه‌ وتیان: وه‌رن با سوێند بخۆین به‌ خوای گه‌وره‌ بۆ یه‌كتری [ لَنُبَيِّتَنَّهُ وَأَهْلَهُ ] به‌ دڵنیایى ئه‌بێ له‌ناكاودا بده‌ین به‌سه‌ر صاڵح و كه‌سوكاریداو بیانكوژین [ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِ ] پاشان به‌ دڵنیایى به‌ كه‌سوكاریان ئه‌ڵێین وه‌ سوێندیان بۆ ئه‌خۆین كه‌ ئاگامان له‌ كوشتنی ئه‌مان نیه‌و ئێمه‌ ئاگادار نین كه‌ كوژراون و ئێمه‌ نه‌مان كوشتون [ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (٤٩) ] وه‌ به‌ دڵنیایى ئێمه‌ له‌م قسه‌یه‌دا ڕاستگۆین.