Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 61

أَمَّن جَعَلَ ٱلۡأَرۡضَ قَرَارٗا وَجَعَلَ خِلَٰلَهَآ أَنۡهَٰرٗا وَجَعَلَ لَهَا رَوَٰسِيَ وَجَعَلَ بَيۡنَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ حَاجِزًاۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٦١
[ أَمَّنْ جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا ] كێیه‌ كه‌ ئه‌م زه‌ویه‌ی ڕاخستووه‌و جێگیر كردووه‌و ناجولێت و ناهه‌ژێت؟ [ وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا ] وه‌ له‌ ناویشیدا ئه‌و هه‌موو ڕووبارو ئاوه‌ی داناوه‌؟ [ وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ ] وه‌ شاخیشی وه‌كو مێخ به‌ زه‌ویدا داكوتیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێ و نه‌هه‌ژێ؟ [ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ] وه‌ له‌ نێوان دوو ده‌ریاكه‌ یه‌كیان شۆره‌و یه‌كیان شیرینه‌ خوای گه‌وره‌ په‌رده‌ی داناوه‌ كه‌ به‌ چاو نابینرێ، یان زه‌وى داناوه‌و نایه‌لێ ئه‌و دوو ئاوه‌ تێكه‌ڵ بێت؟ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م الله¬یه‌ كه‌ ئه‌م تواناو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌ خوایه‌كی تر هه‌یه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت وه‌ بتوانێ ئه‌م شتانه‌ بكات تا ئێوه‌ بیكه‌ن به‌ شه‌ریك بۆ خوا؟ بێگومان نه‌خێر [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٦١) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ نازانن.