Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 7

إِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهۡلِهِۦٓ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا سَـَٔاتِيكُم مِّنۡهَا بِخَبَرٍ أَوۡ ءَاتِيكُم بِشِهَابٖ قَبَسٖ لَّعَلَّكُمۡ تَصۡطَلُونَ ٧
{چمكێك لە بەسەرهاتی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ إِذْ قَالَ مُوسَى لِأَهْلِهِ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا ] كاتێك موسى - صلی الله علیه وسلم - له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ (مه‌دیه‌ن)ه‌وه‌ بۆ (میصر) له‌ شه‌وێكى تاریكى ساردى زستاندا كه‌ رێگایان ون كردبوو به‌ خێزانه‌كه‌ی وت: من ئاگرێكم بینی [ سَآتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ ] ئه‌چمه‌ سه‌ر ئه‌و ئاگره‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌سێكی لێ بێت هه‌واڵێكی لێ وه‌ربگرم و پرسیارى رێگاكه‌ى لێبكه‌م [ أَوْ آتِيكُمْ بِشِهَابٍ قَبَسٍ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ (٧) ] یاخود پشكۆیه‌كی لێ ئه‌هێنم به‌ڵكو ئاگری پێ بكه‌ینه‌وه‌و خۆمانی پێ گه‌رم بكه‌ینه‌وه‌و ڕووناكیمان لێ ده‌ست بكه‌وێ.