Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 82

۞ وَإِذَا وَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِمۡ أَخۡرَجۡنَا لَهُمۡ دَآبَّةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ تُكَلِّمُهُمۡ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ ٨٢
{ يه‌كێك له‌ نيشانه‌ گه‌وره‌كانى رۆژى قيامه‌ت} [ وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ سزا به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ئه‌بێ یان ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ نزیك ئه‌بێ [ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِنَ الْأَرْضِ ] له‌ناو زه‌ویه‌وه‌ ئاژه‌ڵێكیان بۆ ده‌رئه‌كه‌ین [ تُكَلِّمُهُمْ ] كه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت [ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ (٨٢) ] كه‌ به‌ دڵنیایى خه‌ڵكی یه‌قینیان نه‌بووه‌ به‌ ئایه‌ته‌كان و نیشانه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌.