Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 92

وَأَنۡ أَتۡلُوَاْ ٱلۡقُرۡءَانَۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ ٩٢
{خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى كردووه‌ به‌ قورئان خوێندنه‌وه‌} [ وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ] وه‌ قورئانی پیرۆز بخوێنمه‌وه‌ به‌سه‌رتاندا وه‌ بانگه‌وازتان بكه‌م [ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك هیدایه‌ت وه‌ربگرێ ئه‌وا سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی و بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و خۆی سوود ئه‌بینێ [ وَمَنْ ضَلَّ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش گومڕا بێت و له‌سه‌ر كوفر بمێنێته‌وه‌ [ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنْذِرِينَ (٩٢) ] ئه‌وه‌ ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من ته‌نها له‌و كه‌سانه‌م كه‌ ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه‌و گه‌یاندنی دینه‌كه‌م له‌سه‌ره‌.